السبت، 15 أكتوبر 2016

ابن جريج و موتعه‌كردن له‌گه‌ڵ 90 ژن

ابن جريج و موتعه‌كردن له‌گه‌ڵ 90 ژن

*** نوسينى: يوسف نجم الدين ***

════════════════════════

خۆتان وێنەکە ئەبینن

14639647_305025829876113_6550436170539400276_n

ئەو بەڕێزە پۆستێکی کردووە ئەڵێ “ابن جریج” یەکێکە لەوانەی حەدیسی هەیە لەبوخاری و موسلیم داو لەگەڵ 90 ئافرەت موتعەی کردووە……..

بەڵێ بەڕێزان ئەو دوو سەرچاوەی خۆی دایناوە هیچ کێشەی نیـە،

“سير أعلام النبلاء ” بەرگی 6 وەلە لاپەڕە 331″
هەر وەها له” تذكرة الحفاظ ” بەرگی بەرگی 1 لاپەڕەی169 بۆ170″

لەچەن جێگەیە تریش هەیە بەڵام مادام خۆی ئەوەنەی داوە بەسە،

بەڕێزان “ابن جریج”
ناوی”عبدالملک بن عبدالعزیز بن جریج ”

هەمان ئەو سەرچاوە وەسفی ئەکات و بە ئیمام وعەلامە ناوی ئەهێنێت لاپەڕەی 325″

وە بەڕێزان ئەو کارەی ئەو زانایان لێی بێ ئاگانین و ئەوەتا باسیشی ئەکەن بەڵام ئەم پیاوە بەڕێزە تا ئەوکات موتعەی بەحڵاڵ زانیوەو دواتر پەشیمان بۆتەوەو “ابن عباسیش” هەر وا،

ئەمەش هەڵەیەکە هیچ لەگەورەیی و متمانەی ئەم پیاوە کەم ناکات و بەڵکە بەسەر لایەنی بەرامبەر ئەشکێتەوە چونکە هەر کەزانیویەتی هەڵەیە پاش گەز بۆتەوە،

ئەمەش “ابن شاهین” لە” ناسخ الحديث ومنسوخه” لاپەڕەی 347″ هێناویەتی کەپەشیمان بۆتەوەو پشت بەخوا وێنەی لاپەڕەکەشتان بۆ دانەم،

هەروەها “ابن حجر” کەخۆی “محدث” بووە بەڕەحمەتبێت لە” فتح البارﻱ” بەرگی 9 و لاپەڕەی 79″

79

ئەڵێ “أبی عوانە” لەسەحیەکەیدا نەقڵی کردووە کە “ابن جریج” پاشگەزبۆتەوە،

وە لە “مسند ٲبي عوانة” بەرگی 3
باب” ابطال نكاح المتعة….”
لاپەڕەی 23 ئەوەی هێناوە کە ابن عباس پاشگەزبۆتەوەو ئەویش سەرەتا بەحەڵاڵی زانیووە،

هەروها لەهەمان کتێب و هەمان بەرگ لاپەڕەی31 ”

31
هێناویەتی کە “ابن جریج” پاشگەزبۆتەوە،

ئەوەی ئەم پۆستەشی کردووە یان داوای موتعە حەڵاڵ کردن ئەکات
یان چ کێشەی هەیە ئەم حەدیس نەقڵ کردنە؟

من دێمە کۆتایی و وەک هەمیشەش بڕیار بۆ ئێوە جێدێڵم……


الجمعة، 14 أكتوبر 2016

معاویە ژنی موسوڵمانی فرۆشت؟

معاویە ژنی موسوڵمانی فرۆشت؟

*** نوسينى: يوسف نجم الدين ***

════════════════════════

بەڕێزان خۆتان وێنەکە ئەبینن ئەڵێ معاویە ژنی موسوڵمانی بەدیل گرتوووەو فرۆشتوەو یەکەم جاربووەە لەئیسلامدا….

14572243_349881698693214_2799284515670821359_n-copy

بەڵگەشی ئەڵێ؛مجتمع يثرب’ خليل عبدالكريم” لاپەڕەی 63

بەڕێزان ئەو لاپەڕەیەی 63 بەهیچ جۆرێ ناڵێ معاویە وای کردووە، بەڵکو ئەڵێ “بسر بن ارطٲة”بووە
بەبێ هیچ سەنەدێکیش هێناویەتی…..!!!

63

ئەم کۆپی پەیستانە نازانن جوانیش شتەکان دانەن،

بەڕێزان نووسەرەکەی “خليل عبدالكريم”ە لە
ساڵی 1930 لەدایک بووەو لە2007 کۆچی دوایی کردەوە هەر لەمیسڕ،

وە “بسر بن ارطٲة” سەحابییە هیچ حیساب نەکەین 10 سەدە نێوانیانە…!!

بەڵام “بسر بن ارطٲة” ئەمیری معاویەبووەو مەسەلەکە لێرەیەو ئەمەش گومانێکی پوچی شیعەیە و عەدنان ئیبراهیمە چونکە دوژمنی معاویەن،

ئینجا هەر لەلاپەڕەی 63 نووسراوە ئەم قسەیە لەکتێبی “أسد الغابة” بەرگی 2 لاپەڕەی 415 وەرگیراوە بەڕێزان شتی وابوونی هەر نیـــــــەو ئەو باسەش نیــــــە،

415

بەڵام ئێمە خۆمان چاک ئەزانین چۆنە و چی هەیە لەبەرگی 1 لاپەڕە 213 ، ئەوەی تیایە کە ئەڵێ

1

“بسر بن ارطٲة” دوومناڵی عبیداللە ی کوڕی عەبباسی سەر بڕیووە،
ئەمەش یەکێکی ترە لەگومانە پوچەکانی “عەدنان ئیبراهیم ”
ئەویش ڕێک هەمان قسە ئەکا و ئەڵێ خەڵکی کردووە بەکۆیلەو مناڵی سەربڕیووە،

بەڵام ئەمیش بەهیــــــچ جۆرێک ڕاست نیەو دورە لەڕاستی پێشتریش وەڵاممان داوەتەوە ئەمیش لینکی:
http://wp.me/p7bnV1-l1

ئەم کۆپی پەیستانە نازانن جوانیش کۆپی بکەن هەرچی ڕیوایات و حەدیس هەیە بەدرۆی ئەزانن بەڵام ئەم ڕیوایاتانە ئەهێنن ؟!!ِ!

وەک هەمیشە بڕیار بۆئێـــــــــوە،


الثلاثاء، 11 أكتوبر 2016

آل محـــــــمد چیـــــــــــــە؟

آل محـــــــمد چیـــــــــــــە؟

*** نوسينى: يوسف نجم الدين ***

════════════════════════

بەڕێزان عەدنانی بەناو قورئانی لێرەدا،
https://youtu.be/i-rCtvPJBO4

کاتێ ئەم ئایەتە ئەخوێنێتەوە
{إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَىٰ آدَمَ وَنُوحًا وَآلَ إِبْرَاهِيمَ وَآلَ عِمْرَانَ عَلَى الْعَالَمِينَ}

لەدوای ئەوەی ئەگاتە {وَآلَ عِمْرَانَ} ئەڵێ منیش پێتان ئەڵێم {وآل محمد} واتە ئایەتێک زیادئەکات ……..

ئەمەی لەکوێ هێناوە عەدنان …….؟!!

هەمان قسەی “مرتضی القزويني” کە ئیمامێکی شیعەیە و ئەمەش وتارەکەیەتی،
https://youtu.be/x3Twpxul0AU

ئەڵێ ئەو ئایەتە خۆی ئاوها دابەزیووەو تەحریف کراوە..

ئەم قسەش لەکتێبی شیعەدا بونی هەیەو ئەو وشە بۆخۆیان زیاد ئەکەن و پێیان وایە ئاوها دابەزیووە،

لەکتێبی”دکتۆر محمد حسین “التفسیر والمفسرون” بەرگی 3 لاپەڕەی 223 هاتووە،

223

هەروەها لە”النص الديني في الإسلام من التفسير إلى التلقي”
لاپەڕەی 133 هاتووە،

لەپەراوێزەکەش ئەڵێ لە”بحار الانوار” بەرگی 34 لاپەڕە 225 هەیە،

کاکی بەناو قورئانی وەک تەفسیریش نایڵێ،
ڕونیشمان کردەوە سەرچاوەکەی کوێیەو ئەم برادەرە بۆ ئەمانە ئەڵێ و ئەیان هێنێ و چۆن ئیمانی پێیە؟!!

وەک هەمیشە بڕیار بۆ ئێــــــــوە….


الاثنين، 10 أكتوبر 2016

کەوسەر چیـــــــــــە؟

کەوسەر چیـــــــــــە؟!!

*** نوسينى: يوسف نجم الدين ***

════════════════════════

عەدنان و هەموو بەناو قورئانیەکانیش گاڵتە بەتەفسیری زانایان ئەکەن و قسەی جۆراو جۆر لەسەریان ئەکەن،

بەڵام کاک عەدنان تەفسیرێکی جیاوازی هەیە بۆ سورەتی”الکوثـــر”
لەم وتارەیا کەبڵاوکراوەتەوە،
https://youtu.be/VMEZfE1MbJ0

لێرە کاک عەدنان ئەڵێ الکوثـــر” مەبەست پێی پێغەمبەرو نەوەکانیەتی واتە “فاطمة” چونکە نەوەی پێغەمبەر لەفاطمةیه..!!!

گاڵتەیان بەتفسری زانایان دێت کەبەلێکدانەوەی حەدیس و بۆچونی سەحابەبێ و بەتایبەت لەم سوەرتە کەحەدیسیشی لەسەرە،

بەڵام جەنابی ئامادەیە تەفسیری شیعەی و ئیمامەکانی ئەوان بهێنی و پێی نوێگەرییە…!!

ئەمەش تەفسیری سورەتی “الکوثـــر” لەلایەن ئیمامێکی شیعەوە بەهەمان جۆر پێی وایە الکوثـــر” فاطمةیه…
https://youtu.be/4AjLJuR-Zfg

ئەمەش ڤیدیویەکی تری شیعە بەهەمان شێوە لەسەر “الکوثـــر” وائەڵێ
https://youtu.be/pDYRldlmYLc

ئەمەش بەنوسین لەماڵپەڕی شیعە هەر وائەڵێ.
http://ift.tt/2d3kEPg

تەفسیری زانایان و حەدیس و هتد… ڕەتکردەوە
ئەمەی تۆ ئەیڵێی کوێیە سەرچاوەکەت و چۆنە وا لات بووە یەقین؟!

ئەها تەفسیری نوێیان پێویستە لەگەڵ سەردەم بگونجێ….

پێی بڵێن ئەهلی سونە ئەزانێ کوڕی کێی و پێمان وتی بارگەکەت لێرە دانانی بێ سوودە پشت بەخوا…….


ئايا پێغەمبەر جەرگی 70 کەس دەر ئەکات؟

ئايا پێغەمبەر جەرگی 70 کەس دەر ئەکات؟ 

*** نوسينى: يوسف نجم الدين ***

════════════════════════

بەڕێزان عەدنان ئیبراهیم لێرەدا:

https://youtu.be/7a84XFhEDCs

ئەڵێ پێغەمبەر کاتێ حەمزەی مامی بینی ئاوا کوژراوەو جەرگیان دەرکردووە،
دڵی پڕبوو توڕەبوو سوێنی خوارد کە 70 کەس ئاوها لێبکات و جەرگیان دەربێنێ، عەدنان ئەڵی ئیجا خودا وتی نەخێر ئەمە بەکەیفی تۆ نیەو تۆرەبوی واتە نابێ وابکەیت،
پاشان ئەم ئایەتە دابەزی {وَإِنْ عَاقَبْتُمْ فَعَاقِبُوا بِمِثْلِ مَا عُوقِبْتُم بِهِ ۖ وَلَئِن صَبَرْتُمْ لَهُوَ خَيْرٌ لِّلصَّابِرِينَ}

یەعنی خوای گەورە وتوویەتی ئەگەر تۆلەتان سەند بەقەد ستەمەکە تۆلە بسێنن … هەتاکۆتای…..!!!

ئەم برادەرە کێشەی لەگەڵ بوخاری و موسلیم هەیە نازانم ئەمانە لەچی؟
بەهەرحاڵ ئەمە هەمان وتارە لەلایەن “عەممار حەکیم” کە ناسراوێکی شیعەیەو باس کردنی هەمان حەدیس!!!
https://youtu.be/OeXpcuwp1bA

دواتر بەڕێزان ئەو حەدیسە بەهیچ جۆرێ سەحیح نیەو
لە”فتح القدیر” بەرگی 1 لاپەڕە 210 هاتووە بەبێ سەنەد…!!

هەروەها لە” السيرة النبوية”
القسم الأول من الأساس في السنة وفقهها”
بەرگی 1 لاپەڕەی 575″

ئەمیش لەپەڕاوێزەکەی نووسراوە لە”طبراني” نەقڵی کردووە…!!

باپێکەوە بچین بۆ “المعجم الكبير للطبراني” بەرگی 3 لاپەڕەی 143 حەدیسی ژمارە ‌”2937″

ئەویش زەعیفە لەبەر ئەوەی “صالح بن بشير المُرِّي”تیایە،

بۆ زانیاریش لەسەر ئەم کەسە بچین بۆ “تهذيب التهذيب” بەرگی 4 لاپەڕەی 382

بوخاری ئەڵێ :منکر الحديث,
نسائی ئەڵێ: متروک الحدیث,
لەجێگەیە تر: ضعیف الحديث,

هەروها لە”سیر اعلام النبلاء” هاتووە لاپەڕەی 182″
ئەمیش بەهەمان شێوە ئەڵێ “اسنادە ضعیفـ” لەبەر ئەوەی ئەو صالحەی تیایە ڕیوایەتەکە..!!!
خۆشتان وێنەکە ئەبینن،

182

هەروها ئەلبانی لە
“سلسلة الاحاديث الضعيفة والموضوعة وأثرها السيئ في الأمة”
بەرگی 2 لاپەڕەی 27 و 28 ، حەدیسی ژمارە “549” و “550”

27

28

ئەمیش هەر ئەڵێ زەعیــــــــفەو ئاماژەی بەسەرچاوەکانیش کردووەو ڕێگەکانیشی باسکردووە لەچەن کەسەوە هاتوون زەعیفن و جوان ڕونی کردۆتەوە….

قبوڵکردنی ئەم ڕیوایەتانەو هەمان وتار لەلایەن شیعەوە چۆنە!!! بۆ مەقبوڵەو جێگەی ئەبێتەوە لەکاتێکا کێشەیان لەگەڵ صحیحین هەیە…!!!

وەک هەمیشە بڕیاڕیش بۆ ئێوە…….


السبت، 8 أكتوبر 2016

عەدنان و کتێب سونەو پێکهاتەی خودا؟

عەدنان و کتێب سونەو پێکهاتەی خودا؟

*** نوسينى: يوسف نجم الدين ***

════════════════════════

بەڕێزان عەدنان ئیبراهیم یەک وتاری 3 سەعاتی هەیە لەژێرناونیشانی” بين عقيدة الأشاعرة والسلفية الوهابية”
ئەمەش بەشێکی کورت لەوتارەکەی
https://youtu.be/zbYN_Rntvlo

ئەوەی ژیربێ هەر لەژێر ئەم ناونیشانەوە ئەوەی بیرەکەوێتەوە مەسەلەیەک هەیە ئەڵێ; گورگ شوانی مەڕبێ،
ئەمیش ئاوهایە عەدنان دانرێ قسە لەسەر مەنهەجاکان بکا سلەفیەت و وهابیەت ئەبێ چ بڵێ..؟!!
مەبەستیشمان لە سلفیەت هیچ فیرقەیک نیەو هەموو ئەهلی سوونە ئەگرێتەوە…!!!

جابەڕێزان عەدنان زۆر بێ شەرمانە درۆ ئەکات شت لەسەر ئەهلی سونە ئەڵێت یەکێ لەوانە ئەڵێ لەکتێبی سونه،
{خودا کاتێ ویستی خۆی دروست بکات ئەسپێکی دروستکردوو خستیە ڕێ و عەرەقی کرد خوا خۆی لەو عەرەقە دروستکرد….!!}

درۆکردنیش جێی خۆی هەیە ویژدانت هەبێ عەدنان ئەو بەرنامە لەژێر دەستە وەک مقارنە وایە درۆیە وا لەو جێگە مانای چیــــــــــــــە…؟!!

فەرموون پێتان بڵێم ئەو بوهتانە لای شیعەیە لای ئێمە نوسراوە زەندیقەکان دایان ناوە نەک قسەی پێغەمبەربێت،

لەکتێبی سیدعلی بروجردی” طرائف المقال” بەرگی دووەم لاپەڕە 286 هەیە،
ئەمەش هەمان کتێبە کەئەڵێ جوبریل غەڵەتی کرد و وەحی بۆ ئیمام عەلی بوو نەک محمد..!!

هەروها لە” الصراط المستقيم
إلى مستحقي التقديم” بەرگی 3 لاپەڕەی 225″

225

بەڕێزان لەمڕۆشەوە تاقیامەت چاوەڕێین عەدنان و ئەو بەناو قورئانیانە لەیەک کتێبێ سونە بە1 سەنەدێکی ڕاستەوە ئەو حەدیسە بهێنن…

لەکتێبی ” الأباطيل والمناكير والصحاح والمشاهير”
ناوی کتێبەکەش بەخوێەوەیە لەلاپەڕە 57 ”
ئەڵێ حەدیسێکی “باطل و كفرة”ئەسڵی نیە لای زاناکان،

هەروها لە” التسعينية” بەرگی2 لاپەڕە 522″
ئەڵێ درۆیەو زنادیقەکان دروستیان کردووە،
551

هەروها لە” نقض المنطق” لاپەڕەی 119″
دیسانەوە ئەڵێت دروستکراوە،..

هەروها لە”میزان الاعتدال” بەرگی 3 لاپەڕەی 579″
بەدرۆ و دروست کراو ئەیهێنێ…

هەروها ئەلبانی لە” سلسلة الاحاديث الضعيفة والموضوعة وأثرها السيئ في الأمة”
بەرگی دووەم لاپەڕەی 190″

ئەمیش ئەڵێ زەندیقەکان دروستیانکردووە،

ئامادەم بەوعدەوە زیاد لەچەندین سەرچاوەی تر بهێنم بەڵام درێژەی پێنادەم، نازانم چۆن روی دێ قسەبکات پێی بڵێن بڕوات بزانین ئەوە لەسەرچاوەی کێ هەبوو؟!!

تەرحێک بۆ بەناو قورئانیەکانیش کە بڵێن هەر ئەمەی تیایە ئەو ڤیدیۆ 3 سەعاتییە.


ئایا “مجاهد” ڕێگەی بەحەدیس قرتاندن داوە؟

ئایا “مجاهد” ڕێگەی بەحەدیس قرتاندن داوە؟

*** نوسينى: يوسف نجم الدين ***

════════════════════════

عەدنانی بەناو قورئانی،
https://youtu.be/FWyh9awAmEs

لێرەدا ئەڵێ:حەدیس قرتاندن خیانەێکی عیلمیەو
“مجاهدی کوڕی جبر” ڕێگەی پێداوە وتویەتی چەنێکت ویست لەحەدیس بیقرتێنە بەڵام هیچ زیاد مەکە……!!!!

عەدنان خۆی ئەڵێ “مجاهدی کوڕی جبر” تابیعەیەکی گەورەیە وە ئەڵێ لەکتێبی “شرح علل الترمذي لابن رجب” هاتووە کەوای وتووە، عدنان خۆی ئەڵێ بخوێخننەوە،

.بزانین عەدنان خیانەتی عیلمی ئەکا یان “مجاهدی کوڕی جبر”

بچین بۆ ئەوکتێبەی عەدنان ئەیڵێت و ئێمه لاپەڕەو وێنەکەش دانەین “شرح علل الترمذي لابن رجب” بەرگی 2 لاپەڕە 146,نووسراوە

146

ئینجا سەیری خیانەتی عەدنان بکەن باشە ئەم نووسینە لەناوەڕاستی لاپەڕەیەک پێش وپاشی چیە بگەڕێنەوە بۆ لاپەڕە 145″

145

سەر باسەکە نووسراوە “فصل الروایة بالمعنی”
واتە: گێڕانەوەی ڕیوایەتێک بەپێی واتا،

ئەمیش بابەتێکی فراونە وەک نوسراویشە گێڕانەوەیەک کە مانای حەدیسەکە نەگۆڕێ،

واتە:نەقڵکردنی هەمان قسەو مەبەست بەڵام بەشێوازێکی کورت کەمانا ببخەشێ

نووسراوە” انقص من الحديث إن شئت ولا تزد فيه”..!!!

هەروەها ئەو ڵاپەڕەیە وەک ئەیبنن تەنها قسەی “مجاهدی کوڕی جبر” نیە بەڵکو وەک وتم باسەکە ئەو باسەیەو قسەیەکی “سفیان الثوري” و هی تریش دانراوە،
نووسراوە سفیان ئەڵێ ئەگەر شتێکم پێ وتن بەڕاستم مەخەنەوە بەڵکو ماناکەی وایە،

بۆ نموونە: ئەڵێی ڕۆشتم بۆ هەولێر
کاتێ سفیان ئەی گێڕێتەوە ئەڵێ فڵان وتی”
“چوم بۆهەولێر”
چون و ڕۆشتن یەک مانای هەیە بەڵام دەقەکان جیاوازن”

نوسراویشە محمدی کوڕی سیرین ئەڵێ 10 لەفزم گوێ لێبووە بەڵام یەک مانای هەبووە..!!!

پاشان بڕۆین بۆ یەک لاپەڕەی دواتریش واتە لاپەڕەی 147″

147

نووسراوە ترمزی مەبەستی لەم بابەتە ئەوەیە گێڕانەوەوەیەک مەعنا نەگۆڕێ وە ئەشڵێ “انە حافظ ثقة يعتبر بحدیثه”

ئایا عەدنان لاپەڕەیەک پێش و پاشی ئەوەی نەدیووە؟ خیانەت نیە لاباسەکەدا؟ ئەی چۆن و بۆچی کاکی بەناو قورئانی باوەڕی بەمانەهەیە؟!

بەڕێزان ئەم قسەیەش ئەوەنیە تەئویل کردن بێ باسێکە شەرمی لەکەس نیەو لەچەند جێیە تر ئاوا باس کراوە،

لە “مرقاة المفاتيح شرح مشكاة المصابيح” بەرگی 1 لاپەڕەی 443،

هەروەها لە “فتح المغيث بشرح ألفية الحديث” بەرگی 3 لاپەڕەی 151 ”

نووسراویشە لەژێر ناونیشانی” جواز اختصار الحديـــــث”

هەروها لە” جامع الأصول في أحاديث الرسول” بەرگی 1 لاپەڕەی 101″

ئەوەی بینیبێتی و خوێندبێتیەوە ئەزانێ چیەو چ باسە و ڕوونیــــــشە کێ خیانەتی عیلمی کرد…
بڕیاریش بۆ ئێوە…..


نوع التعليق المطلوب

Disqus إدخال إسم المستخدم