السبت، 15 أكتوبر 2016

ابن جريج و موتعه‌كردن له‌گه‌ڵ 90 ژن

ابن جريج و موتعه‌كردن له‌گه‌ڵ 90 ژن

*** نوسينى: يوسف نجم الدين ***

════════════════════════

خۆتان وێنەکە ئەبینن

14639647_305025829876113_6550436170539400276_n

ئەو بەڕێزە پۆستێکی کردووە ئەڵێ “ابن جریج” یەکێکە لەوانەی حەدیسی هەیە لەبوخاری و موسلیم داو لەگەڵ 90 ئافرەت موتعەی کردووە……..

بەڵێ بەڕێزان ئەو دوو سەرچاوەی خۆی دایناوە هیچ کێشەی نیـە،

“سير أعلام النبلاء ” بەرگی 6 وەلە لاپەڕە 331″
هەر وەها له” تذكرة الحفاظ ” بەرگی بەرگی 1 لاپەڕەی169 بۆ170″

لەچەن جێگەیە تریش هەیە بەڵام مادام خۆی ئەوەنەی داوە بەسە،

بەڕێزان “ابن جریج”
ناوی”عبدالملک بن عبدالعزیز بن جریج ”

هەمان ئەو سەرچاوە وەسفی ئەکات و بە ئیمام وعەلامە ناوی ئەهێنێت لاپەڕەی 325″

وە بەڕێزان ئەو کارەی ئەو زانایان لێی بێ ئاگانین و ئەوەتا باسیشی ئەکەن بەڵام ئەم پیاوە بەڕێزە تا ئەوکات موتعەی بەحڵاڵ زانیوەو دواتر پەشیمان بۆتەوەو “ابن عباسیش” هەر وا،

ئەمەش هەڵەیەکە هیچ لەگەورەیی و متمانەی ئەم پیاوە کەم ناکات و بەڵکە بەسەر لایەنی بەرامبەر ئەشکێتەوە چونکە هەر کەزانیویەتی هەڵەیە پاش گەز بۆتەوە،

ئەمەش “ابن شاهین” لە” ناسخ الحديث ومنسوخه” لاپەڕەی 347″ هێناویەتی کەپەشیمان بۆتەوەو پشت بەخوا وێنەی لاپەڕەکەشتان بۆ دانەم،

هەروەها “ابن حجر” کەخۆی “محدث” بووە بەڕەحمەتبێت لە” فتح البارﻱ” بەرگی 9 و لاپەڕەی 79″

79

ئەڵێ “أبی عوانە” لەسەحیەکەیدا نەقڵی کردووە کە “ابن جریج” پاشگەزبۆتەوە،

وە لە “مسند ٲبي عوانة” بەرگی 3
باب” ابطال نكاح المتعة….”
لاپەڕەی 23 ئەوەی هێناوە کە ابن عباس پاشگەزبۆتەوەو ئەویش سەرەتا بەحەڵاڵی زانیووە،

هەروها لەهەمان کتێب و هەمان بەرگ لاپەڕەی31 ”

31
هێناویەتی کە “ابن جریج” پاشگەزبۆتەوە،

ئەوەی ئەم پۆستەشی کردووە یان داوای موتعە حەڵاڵ کردن ئەکات
یان چ کێشەی هەیە ئەم حەدیس نەقڵ کردنە؟

من دێمە کۆتایی و وەک هەمیشەش بڕیار بۆ ئێوە جێدێڵم……


الجمعة، 14 أكتوبر 2016

معاویە ژنی موسوڵمانی فرۆشت؟

معاویە ژنی موسوڵمانی فرۆشت؟

*** نوسينى: يوسف نجم الدين ***

════════════════════════

بەڕێزان خۆتان وێنەکە ئەبینن ئەڵێ معاویە ژنی موسوڵمانی بەدیل گرتوووەو فرۆشتوەو یەکەم جاربووەە لەئیسلامدا….

14572243_349881698693214_2799284515670821359_n-copy

بەڵگەشی ئەڵێ؛مجتمع يثرب’ خليل عبدالكريم” لاپەڕەی 63

بەڕێزان ئەو لاپەڕەیەی 63 بەهیچ جۆرێ ناڵێ معاویە وای کردووە، بەڵکو ئەڵێ “بسر بن ارطٲة”بووە
بەبێ هیچ سەنەدێکیش هێناویەتی…..!!!

63

ئەم کۆپی پەیستانە نازانن جوانیش شتەکان دانەن،

بەڕێزان نووسەرەکەی “خليل عبدالكريم”ە لە
ساڵی 1930 لەدایک بووەو لە2007 کۆچی دوایی کردەوە هەر لەمیسڕ،

وە “بسر بن ارطٲة” سەحابییە هیچ حیساب نەکەین 10 سەدە نێوانیانە…!!

بەڵام “بسر بن ارطٲة” ئەمیری معاویەبووەو مەسەلەکە لێرەیەو ئەمەش گومانێکی پوچی شیعەیە و عەدنان ئیبراهیمە چونکە دوژمنی معاویەن،

ئینجا هەر لەلاپەڕەی 63 نووسراوە ئەم قسەیە لەکتێبی “أسد الغابة” بەرگی 2 لاپەڕەی 415 وەرگیراوە بەڕێزان شتی وابوونی هەر نیـــــــەو ئەو باسەش نیــــــە،

415

بەڵام ئێمە خۆمان چاک ئەزانین چۆنە و چی هەیە لەبەرگی 1 لاپەڕە 213 ، ئەوەی تیایە کە ئەڵێ

1

“بسر بن ارطٲة” دوومناڵی عبیداللە ی کوڕی عەبباسی سەر بڕیووە،
ئەمەش یەکێکی ترە لەگومانە پوچەکانی “عەدنان ئیبراهیم ”
ئەویش ڕێک هەمان قسە ئەکا و ئەڵێ خەڵکی کردووە بەکۆیلەو مناڵی سەربڕیووە،

بەڵام ئەمیش بەهیــــــچ جۆرێک ڕاست نیەو دورە لەڕاستی پێشتریش وەڵاممان داوەتەوە ئەمیش لینکی:
http://wp.me/p7bnV1-l1

ئەم کۆپی پەیستانە نازانن جوانیش کۆپی بکەن هەرچی ڕیوایات و حەدیس هەیە بەدرۆی ئەزانن بەڵام ئەم ڕیوایاتانە ئەهێنن ؟!!ِ!

وەک هەمیشە بڕیار بۆئێـــــــــوە،


الثلاثاء، 11 أكتوبر 2016

آل محـــــــمد چیـــــــــــــە؟

آل محـــــــمد چیـــــــــــــە؟

*** نوسينى: يوسف نجم الدين ***

════════════════════════

بەڕێزان عەدنانی بەناو قورئانی لێرەدا،
https://youtu.be/i-rCtvPJBO4

کاتێ ئەم ئایەتە ئەخوێنێتەوە
{إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَىٰ آدَمَ وَنُوحًا وَآلَ إِبْرَاهِيمَ وَآلَ عِمْرَانَ عَلَى الْعَالَمِينَ}

لەدوای ئەوەی ئەگاتە {وَآلَ عِمْرَانَ} ئەڵێ منیش پێتان ئەڵێم {وآل محمد} واتە ئایەتێک زیادئەکات ……..

ئەمەی لەکوێ هێناوە عەدنان …….؟!!

هەمان قسەی “مرتضی القزويني” کە ئیمامێکی شیعەیە و ئەمەش وتارەکەیەتی،
https://youtu.be/x3Twpxul0AU

ئەڵێ ئەو ئایەتە خۆی ئاوها دابەزیووەو تەحریف کراوە..

ئەم قسەش لەکتێبی شیعەدا بونی هەیەو ئەو وشە بۆخۆیان زیاد ئەکەن و پێیان وایە ئاوها دابەزیووە،

لەکتێبی”دکتۆر محمد حسین “التفسیر والمفسرون” بەرگی 3 لاپەڕەی 223 هاتووە،

223

هەروەها لە”النص الديني في الإسلام من التفسير إلى التلقي”
لاپەڕەی 133 هاتووە،

لەپەراوێزەکەش ئەڵێ لە”بحار الانوار” بەرگی 34 لاپەڕە 225 هەیە،

کاکی بەناو قورئانی وەک تەفسیریش نایڵێ،
ڕونیشمان کردەوە سەرچاوەکەی کوێیەو ئەم برادەرە بۆ ئەمانە ئەڵێ و ئەیان هێنێ و چۆن ئیمانی پێیە؟!!

وەک هەمیشە بڕیار بۆ ئێــــــــوە….


الاثنين، 10 أكتوبر 2016

کەوسەر چیـــــــــــە؟

کەوسەر چیـــــــــــە؟!!

*** نوسينى: يوسف نجم الدين ***

════════════════════════

عەدنان و هەموو بەناو قورئانیەکانیش گاڵتە بەتەفسیری زانایان ئەکەن و قسەی جۆراو جۆر لەسەریان ئەکەن،

بەڵام کاک عەدنان تەفسیرێکی جیاوازی هەیە بۆ سورەتی”الکوثـــر”
لەم وتارەیا کەبڵاوکراوەتەوە،
https://youtu.be/VMEZfE1MbJ0

لێرە کاک عەدنان ئەڵێ الکوثـــر” مەبەست پێی پێغەمبەرو نەوەکانیەتی واتە “فاطمة” چونکە نەوەی پێغەمبەر لەفاطمةیه..!!!

گاڵتەیان بەتفسری زانایان دێت کەبەلێکدانەوەی حەدیس و بۆچونی سەحابەبێ و بەتایبەت لەم سوەرتە کەحەدیسیشی لەسەرە،

بەڵام جەنابی ئامادەیە تەفسیری شیعەی و ئیمامەکانی ئەوان بهێنی و پێی نوێگەرییە…!!

ئەمەش تەفسیری سورەتی “الکوثـــر” لەلایەن ئیمامێکی شیعەوە بەهەمان جۆر پێی وایە الکوثـــر” فاطمةیه…
https://youtu.be/4AjLJuR-Zfg

ئەمەش ڤیدیویەکی تری شیعە بەهەمان شێوە لەسەر “الکوثـــر” وائەڵێ
https://youtu.be/pDYRldlmYLc

ئەمەش بەنوسین لەماڵپەڕی شیعە هەر وائەڵێ.
http://ift.tt/2d3kEPg

تەفسیری زانایان و حەدیس و هتد… ڕەتکردەوە
ئەمەی تۆ ئەیڵێی کوێیە سەرچاوەکەت و چۆنە وا لات بووە یەقین؟!

ئەها تەفسیری نوێیان پێویستە لەگەڵ سەردەم بگونجێ….

پێی بڵێن ئەهلی سونە ئەزانێ کوڕی کێی و پێمان وتی بارگەکەت لێرە دانانی بێ سوودە پشت بەخوا…….


ئايا پێغەمبەر جەرگی 70 کەس دەر ئەکات؟

ئايا پێغەمبەر جەرگی 70 کەس دەر ئەکات؟ 

*** نوسينى: يوسف نجم الدين ***

════════════════════════

بەڕێزان عەدنان ئیبراهیم لێرەدا:

https://youtu.be/7a84XFhEDCs

ئەڵێ پێغەمبەر کاتێ حەمزەی مامی بینی ئاوا کوژراوەو جەرگیان دەرکردووە،
دڵی پڕبوو توڕەبوو سوێنی خوارد کە 70 کەس ئاوها لێبکات و جەرگیان دەربێنێ، عەدنان ئەڵی ئیجا خودا وتی نەخێر ئەمە بەکەیفی تۆ نیەو تۆرەبوی واتە نابێ وابکەیت،
پاشان ئەم ئایەتە دابەزی {وَإِنْ عَاقَبْتُمْ فَعَاقِبُوا بِمِثْلِ مَا عُوقِبْتُم بِهِ ۖ وَلَئِن صَبَرْتُمْ لَهُوَ خَيْرٌ لِّلصَّابِرِينَ}

یەعنی خوای گەورە وتوویەتی ئەگەر تۆلەتان سەند بەقەد ستەمەکە تۆلە بسێنن … هەتاکۆتای…..!!!

ئەم برادەرە کێشەی لەگەڵ بوخاری و موسلیم هەیە نازانم ئەمانە لەچی؟
بەهەرحاڵ ئەمە هەمان وتارە لەلایەن “عەممار حەکیم” کە ناسراوێکی شیعەیەو باس کردنی هەمان حەدیس!!!
https://youtu.be/OeXpcuwp1bA

دواتر بەڕێزان ئەو حەدیسە بەهیچ جۆرێ سەحیح نیەو
لە”فتح القدیر” بەرگی 1 لاپەڕە 210 هاتووە بەبێ سەنەد…!!

هەروەها لە” السيرة النبوية”
القسم الأول من الأساس في السنة وفقهها”
بەرگی 1 لاپەڕەی 575″

ئەمیش لەپەڕاوێزەکەی نووسراوە لە”طبراني” نەقڵی کردووە…!!

باپێکەوە بچین بۆ “المعجم الكبير للطبراني” بەرگی 3 لاپەڕەی 143 حەدیسی ژمارە ‌”2937″

ئەویش زەعیفە لەبەر ئەوەی “صالح بن بشير المُرِّي”تیایە،

بۆ زانیاریش لەسەر ئەم کەسە بچین بۆ “تهذيب التهذيب” بەرگی 4 لاپەڕەی 382

بوخاری ئەڵێ :منکر الحديث,
نسائی ئەڵێ: متروک الحدیث,
لەجێگەیە تر: ضعیف الحديث,

هەروها لە”سیر اعلام النبلاء” هاتووە لاپەڕەی 182″
ئەمیش بەهەمان شێوە ئەڵێ “اسنادە ضعیفـ” لەبەر ئەوەی ئەو صالحەی تیایە ڕیوایەتەکە..!!!
خۆشتان وێنەکە ئەبینن،

182

هەروها ئەلبانی لە
“سلسلة الاحاديث الضعيفة والموضوعة وأثرها السيئ في الأمة”
بەرگی 2 لاپەڕەی 27 و 28 ، حەدیسی ژمارە “549” و “550”

27

28

ئەمیش هەر ئەڵێ زەعیــــــــفەو ئاماژەی بەسەرچاوەکانیش کردووەو ڕێگەکانیشی باسکردووە لەچەن کەسەوە هاتوون زەعیفن و جوان ڕونی کردۆتەوە….

قبوڵکردنی ئەم ڕیوایەتانەو هەمان وتار لەلایەن شیعەوە چۆنە!!! بۆ مەقبوڵەو جێگەی ئەبێتەوە لەکاتێکا کێشەیان لەگەڵ صحیحین هەیە…!!!

وەک هەمیشە بڕیاڕیش بۆ ئێوە…….


السبت، 8 أكتوبر 2016

عەدنان و کتێب سونەو پێکهاتەی خودا؟

عەدنان و کتێب سونەو پێکهاتەی خودا؟

*** نوسينى: يوسف نجم الدين ***

════════════════════════

بەڕێزان عەدنان ئیبراهیم یەک وتاری 3 سەعاتی هەیە لەژێرناونیشانی” بين عقيدة الأشاعرة والسلفية الوهابية”
ئەمەش بەشێکی کورت لەوتارەکەی
https://youtu.be/zbYN_Rntvlo

ئەوەی ژیربێ هەر لەژێر ئەم ناونیشانەوە ئەوەی بیرەکەوێتەوە مەسەلەیەک هەیە ئەڵێ; گورگ شوانی مەڕبێ،
ئەمیش ئاوهایە عەدنان دانرێ قسە لەسەر مەنهەجاکان بکا سلەفیەت و وهابیەت ئەبێ چ بڵێ..؟!!
مەبەستیشمان لە سلفیەت هیچ فیرقەیک نیەو هەموو ئەهلی سوونە ئەگرێتەوە…!!!

جابەڕێزان عەدنان زۆر بێ شەرمانە درۆ ئەکات شت لەسەر ئەهلی سونە ئەڵێت یەکێ لەوانە ئەڵێ لەکتێبی سونه،
{خودا کاتێ ویستی خۆی دروست بکات ئەسپێکی دروستکردوو خستیە ڕێ و عەرەقی کرد خوا خۆی لەو عەرەقە دروستکرد….!!}

درۆکردنیش جێی خۆی هەیە ویژدانت هەبێ عەدنان ئەو بەرنامە لەژێر دەستە وەک مقارنە وایە درۆیە وا لەو جێگە مانای چیــــــــــــــە…؟!!

فەرموون پێتان بڵێم ئەو بوهتانە لای شیعەیە لای ئێمە نوسراوە زەندیقەکان دایان ناوە نەک قسەی پێغەمبەربێت،

لەکتێبی سیدعلی بروجردی” طرائف المقال” بەرگی دووەم لاپەڕە 286 هەیە،
ئەمەش هەمان کتێبە کەئەڵێ جوبریل غەڵەتی کرد و وەحی بۆ ئیمام عەلی بوو نەک محمد..!!

هەروها لە” الصراط المستقيم
إلى مستحقي التقديم” بەرگی 3 لاپەڕەی 225″

225

بەڕێزان لەمڕۆشەوە تاقیامەت چاوەڕێین عەدنان و ئەو بەناو قورئانیانە لەیەک کتێبێ سونە بە1 سەنەدێکی ڕاستەوە ئەو حەدیسە بهێنن…

لەکتێبی ” الأباطيل والمناكير والصحاح والمشاهير”
ناوی کتێبەکەش بەخوێەوەیە لەلاپەڕە 57 ”
ئەڵێ حەدیسێکی “باطل و كفرة”ئەسڵی نیە لای زاناکان،

هەروها لە” التسعينية” بەرگی2 لاپەڕە 522″
ئەڵێ درۆیەو زنادیقەکان دروستیان کردووە،
551

هەروها لە” نقض المنطق” لاپەڕەی 119″
دیسانەوە ئەڵێت دروستکراوە،..

هەروها لە”میزان الاعتدال” بەرگی 3 لاپەڕەی 579″
بەدرۆ و دروست کراو ئەیهێنێ…

هەروها ئەلبانی لە” سلسلة الاحاديث الضعيفة والموضوعة وأثرها السيئ في الأمة”
بەرگی دووەم لاپەڕەی 190″

ئەمیش ئەڵێ زەندیقەکان دروستیانکردووە،

ئامادەم بەوعدەوە زیاد لەچەندین سەرچاوەی تر بهێنم بەڵام درێژەی پێنادەم، نازانم چۆن روی دێ قسەبکات پێی بڵێن بڕوات بزانین ئەوە لەسەرچاوەی کێ هەبوو؟!!

تەرحێک بۆ بەناو قورئانیەکانیش کە بڵێن هەر ئەمەی تیایە ئەو ڤیدیۆ 3 سەعاتییە.


ئایا “مجاهد” ڕێگەی بەحەدیس قرتاندن داوە؟

ئایا “مجاهد” ڕێگەی بەحەدیس قرتاندن داوە؟

*** نوسينى: يوسف نجم الدين ***

════════════════════════

عەدنانی بەناو قورئانی،
https://youtu.be/FWyh9awAmEs

لێرەدا ئەڵێ:حەدیس قرتاندن خیانەێکی عیلمیەو
“مجاهدی کوڕی جبر” ڕێگەی پێداوە وتویەتی چەنێکت ویست لەحەدیس بیقرتێنە بەڵام هیچ زیاد مەکە……!!!!

عەدنان خۆی ئەڵێ “مجاهدی کوڕی جبر” تابیعەیەکی گەورەیە وە ئەڵێ لەکتێبی “شرح علل الترمذي لابن رجب” هاتووە کەوای وتووە، عدنان خۆی ئەڵێ بخوێخننەوە،

.بزانین عەدنان خیانەتی عیلمی ئەکا یان “مجاهدی کوڕی جبر”

بچین بۆ ئەوکتێبەی عەدنان ئەیڵێت و ئێمه لاپەڕەو وێنەکەش دانەین “شرح علل الترمذي لابن رجب” بەرگی 2 لاپەڕە 146,نووسراوە

146

ئینجا سەیری خیانەتی عەدنان بکەن باشە ئەم نووسینە لەناوەڕاستی لاپەڕەیەک پێش وپاشی چیە بگەڕێنەوە بۆ لاپەڕە 145″

145

سەر باسەکە نووسراوە “فصل الروایة بالمعنی”
واتە: گێڕانەوەی ڕیوایەتێک بەپێی واتا،

ئەمیش بابەتێکی فراونە وەک نوسراویشە گێڕانەوەیەک کە مانای حەدیسەکە نەگۆڕێ،

واتە:نەقڵکردنی هەمان قسەو مەبەست بەڵام بەشێوازێکی کورت کەمانا ببخەشێ

نووسراوە” انقص من الحديث إن شئت ولا تزد فيه”..!!!

هەروەها ئەو ڵاپەڕەیە وەک ئەیبنن تەنها قسەی “مجاهدی کوڕی جبر” نیە بەڵکو وەک وتم باسەکە ئەو باسەیەو قسەیەکی “سفیان الثوري” و هی تریش دانراوە،
نووسراوە سفیان ئەڵێ ئەگەر شتێکم پێ وتن بەڕاستم مەخەنەوە بەڵکو ماناکەی وایە،

بۆ نموونە: ئەڵێی ڕۆشتم بۆ هەولێر
کاتێ سفیان ئەی گێڕێتەوە ئەڵێ فڵان وتی”
“چوم بۆهەولێر”
چون و ڕۆشتن یەک مانای هەیە بەڵام دەقەکان جیاوازن”

نوسراویشە محمدی کوڕی سیرین ئەڵێ 10 لەفزم گوێ لێبووە بەڵام یەک مانای هەبووە..!!!

پاشان بڕۆین بۆ یەک لاپەڕەی دواتریش واتە لاپەڕەی 147″

147

نووسراوە ترمزی مەبەستی لەم بابەتە ئەوەیە گێڕانەوەوەیەک مەعنا نەگۆڕێ وە ئەشڵێ “انە حافظ ثقة يعتبر بحدیثه”

ئایا عەدنان لاپەڕەیەک پێش و پاشی ئەوەی نەدیووە؟ خیانەت نیە لاباسەکەدا؟ ئەی چۆن و بۆچی کاکی بەناو قورئانی باوەڕی بەمانەهەیە؟!

بەڕێزان ئەم قسەیەش ئەوەنیە تەئویل کردن بێ باسێکە شەرمی لەکەس نیەو لەچەند جێیە تر ئاوا باس کراوە،

لە “مرقاة المفاتيح شرح مشكاة المصابيح” بەرگی 1 لاپەڕەی 443،

هەروەها لە “فتح المغيث بشرح ألفية الحديث” بەرگی 3 لاپەڕەی 151 ”

نووسراویشە لەژێر ناونیشانی” جواز اختصار الحديـــــث”

هەروها لە” جامع الأصول في أحاديث الرسول” بەرگی 1 لاپەڕەی 101″

ئەوەی بینیبێتی و خوێندبێتیەوە ئەزانێ چیەو چ باسە و ڕوونیــــــشە کێ خیانەتی عیلمی کرد…
بڕیاریش بۆ ئێوە…..


ئایا ئیمام ئەحمەد لەعنەتی لەیەزید کردووە؟

ئایا ئیمام ئەحمەد لەعنەتی لەیەزید کردووە؟

*** نوسينى: يوسف نجم الدين ***

════════════════════════

بەڕێزان عەدنان ئیبراهیم لێرەدا
https://youtu.be/-V-smJuOIoU

ئەڵێ پرسیارکرا لەئیمام ئەحمەد ئایا لەعنەت لەیەزید ئەکەیت وتی چۆن لەعنەت لەکەسێ ناکەم خودا لەعنەتی لێکردووەو ئەم ئایەتەی خوێندەوە ئیمام ئەحمەد {فَهَلْ عَسَيْتُمْ إِن تَوَلَّيْتُمْ أَن تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ وَتُقَطِّعُوا أَرْحَامَكُمْ} ،

عەدنان تەئکیدیش ئەکاتەوە ئاڵێ ڕیوایەتەکە سەحیحە و امام احمد واي وتووه…

بەڕێزان جارێ بائەوەتان پێ بڵێم ئەوە ئایەتی 22 سورەتی “محمد”ە وە “کەمال حەیدەری”شیعەش
لەسەر هەمان ئایەت دەقاو دەق ئەم قسەو گومانەی کردووە و ئەمەش لینکی وتارەکەیەتی،
https://youtu.be/tcFITq75NJE

عەدنان و کەمەل حەیدەری شیعەش دەقاو دەقی یەکە قسەکەیان تەنها کەمال حەدیدەری تەفسیری” روح المعانی” بەدەسەوەیەو ئەڵێ ئیبن تەیمەیش خۆی بانگەشەی ئەوەکا خۆی بەشوێنکەوتەی ئیمام ئەحمەد ئەزانێ،

بەڕێزان ئەو لەعنەت لەیەزید و چیرۆکە لەتفسیری “روح المعانی” بەرگی 26 لاپەڕە 72 سورەتی محمد ئایەتی 22″ هاتووە،

72

هەروەها لە” الإشاعة لأشراط الساعة” لاپەڕە 67″

هەروەها لە”تەفسیری بحر المحیط” بەرگی یەکەم لاپەڕەی 636″سورەتی بەقەرە ئایەتی 158 بۆ 167

وەهەروها لە “الرد على المتعصب العنيد المانع من ذم يزيد”
لاپەڕەی 41″

41

بەڕێزان هەر ئەلەو لاپەڕەیە لەپەراوێزەکەی نووسراوە ئەم ڕیوایەتە “منـــــــــــقطعة”

وە کەمال حەیدەری وتی ئیبن تەیمەخۆی بەشوێنکەوتەی ئیمام ئەحمەد ئەزانێ،

بەڕێزان هەر لەو پەراوێزەی لاپەڕە 41 ئاماژەم پێدا،

ئەڵێ ئیبن تەیمیە لە” منهاج السنة” بەرگی 4 لاپەڕە 573 ئەڵێ “منـــــــــــقطعة”

573

کەواتە ئەو ڕیوایەتەی عەدنان ئیدیعای ڕاستی کرد ڕاست نیە و وتارەکەی کەمال حەیدەریش شاهیدە ئەم گومانە هی کوێیەو فیدیۆکانیش سەیرکەن لەچەناڵی شیعەدانراوە!! دەریشکەوت ئیبن تەیمیە هەر بەڕاستیشی دانەناوەو کاکی بەناو قورئانیش ئاشکرایە بۆ ئەمەی پێ قبوڵەو بەڕاستی ئەزانێ لەکاتێکا فەرموون سەنەدەکەش “ابا بكر محمد بن عباس”ی تیایە پێمان بڵێن ئەم کەسە کێیە لای زانایان جرح و تعدیل ،

بەڕێزان من لێرە درێژەی پێ نادەم و دێمە کۆتایی بڕیار بۆ ئێوە وەک هەمیشە…….


ئايا پێغەمبەر بەسەحابە ئەڵێ پێتان بڵێم خراپترین یان بەدترینتان کێیە؟

ئايا پێغەمبەر بەسەحابە ئەڵێ پێتان بڵێم خراپترین یان بەدترینتان کێیە؟

*** نوسينى: يوسف نجم الدين ***

════════════════════════
عەدنان ئیبراهیم و پەشیمان بوونەو تۆبەکردن…

ئەگەر پێتان وایە ئەو قسانەی لەسەر سەحابەو گومانەکان کۆنن خۆ ئەمە ڤیدیوی 2015′
https://youtu.be/I0vNXeskAxw

ئەڵێ: ئیبن عەباس وتی پێغەمبەر پێی وتین ئایا پێتان بڵێم خراپترین یان بەدترینتان کێیە؟
ئینجا عەدنان وەک پاساوێک ئەڵێ بەڵێ پێغەمبەر بەسەحابە ئەڵێ هی ئاواتان تیایە….!!

ئەمەش گشت ڤیدۆکەیە جاروایە ئەڵێن بڕاوە 2 سعاتە لەگەڵ بەرواری وتارەکەشە
https://youtu.be/lTB4snux7vE

جا بەڕێزان ئەو حەدیسەی عەدنان وەک هەمیشە ئیشی ئەوەیه زەعیــــــــــــفە،

ئەلبانی لە “سلسلة الاحاديث الضعيفة والموضوعة وأثرها السيئ في الأمة”
بەرگی 3 لاپەڕەی 661 ” ژمارەی حەدیسەکەش 1467″

بەزەعیف هێناویەتی و ئاماژەشی کردووە ئەڵێ “عقیلی”ش بەزەعیفی دناوە بەژمارە 448”
هەروەها “حاکم”یش،

وە بەڕێزان “المستدرك على الصحيحين”
بەرگی 4 لاپەڕەی 404″
ئەمیش هەر بەزەعیف ئەیهێنی و ڕونکردنەوەش ئەدا،

هەروها لە” مرويات الإمام البخاري في التفسير في غير صحيحه”
لاپەڕەی 513″

513

جوان شەرحی کردوەو سەرچاوکانی تریشی داناوە،

جابەڕێزان ئەو عەدنانە وازی نەهێناوە و کابرا ئەشزانێ وابڕوا کەس گوێی لێناگرێ هەر ناچاریش بێ ئەبێ وابڵێ ئەوەی بڵێ وازیشی هێناوە خۆی، خەڵەتاندنووە چونکە ئەو ناڵێ ئەوەی وتم ناڕاستن ڕیوایاتی درۆبوو تدلیس بوو هتد……
پاشان پۆستی ئێمەس لەسەر ئەوەنەبووە بۆ جنێوەدا بەڵکو وەڵامێ ئەو شتە ناڕاستانەبووە کەئیڵێت،

ئەم پۆستەی ئێستەش و ئەوەی لەبەرنامەی “صحوە” وتوویەتی و هتد.. شاهیدن لەسەری و ئێمەش هەمیشە بڕیار بۆ ئێوە ئەهێڵینەوە…….


“اسم الله الأعظم” چیە لای عەدنان و شیعە؟

“اسم الله الأعظم” چیە لای عەدنان و شیعە؟

*** نوسينى: يوسف نجم الدين ***

════════════════════════

https://youtu.be/_s7xoxV7E8s
بەڕێزان ئەم عەدنانە بەناو فقیرە بەناو قورئانیە حەدیسی بوخاری پێ قبوڵ نیە کەبەو هەموو فلتەرە هاتووە، بەڵام فەقیرە ئەوەی لەگەڵ عەقڵی بگونجێ قبوڵیەتی،

جالێرە دیارە ئەو حەدیسەی قبوڵە{ اسم الله الاعظم الذي اذا دعي به اجاب}

واتە:ناوە گەورەکەی خوا ئەگەر داوای پێ بکەی جواب ئەداتەوە “بەو ناوەوە بپاڕێینەوە،

جا لێرە کاک عەدنانی بەناو قورئانی پێچەوانەی قورئانیش واتای ئەکاو هەمان واتای کەشیعە بۆی ئەکەن،

ئەڵێ ئەو ناوەگەورەیە “محمد” ە واتە پێغەمبەر،

ئەکرێ ناوی پێغەمبەر ناوی خوابێ؟ ئایا پێچەوانەی چەندەها ئایەت و حەدیسی تر نین ئێمە بڵێین یا محمد و هتد…. ئایا شرک نیە ..؟!

بەڕێزان ئەمەش قسەی گیرفانی شیعەیە ئەێڵێتەوە
ئەمەش کاکی شیعەیە ئەڵێ اعتقادمان وایە،
https://youtu.be/VCVaLRuqaAA

وە بە محمدی مەهدیش هەر وائەڵێن
https://youtu.be/8ksg-iiTr7Y

هەروەها لە کتێبی سۆفیش شتێکی وا هەیە،

لە “معجم اصطلاحات الصوفية” لاپەڕەی 82

82

وەلەتفسیری “ابن عربی” بەرگی دووەم لاپەڕەی467″
شتێکی لەو جۆرە هەیە و سیفاتی خواو پێغەمبەر تێکەڵکردن،

بەڕێــــــــزان
داواکردن بەو جۆرە پێچەوانەی قورئان نیە؟
ئایا عەدنان لەکوێ ئەمەی هێناوە لەکاتێکا بوخاریشی پێ قبوڵ نیە ئەمە لەچ قاڵبێک؟!!
ئایا ئەم حەدیسە بۆ ڕەد ناکاتەوە؟!! هتد…

وەک هەمیشە بڕیاڕ بۆ ئێــــــوە…


ئايا عبداللەی کوڕی ابی سلولیش موسوڵمان بووە؟

ئايا عبداللەی کوڕی ابی سلولیش موسوڵمان بووە؟

*** نوسينى: يوسف نجم الدين ***

════════════════════════

https://youtu.be/bhHJimJ53j0

بـەڕێزان عەدنان ئیبراهیمی بەناو قورئانی ئیمانی بەبوخاری نیە فەقیرە کێشەی لەگەڵە بەڵام هەموو مێژو بەدرۆ ئەخاتەوە ئەڵی عبداللە ی کوڕی ابی سلول لەوانەیە بەیعەتیان بەپێغەمبەر دا “بیعة الرضوان”

بەڕێزان ئەوانەی ئەو بەیعەتە بەدەقی ئایەت خوا لێێان خۆش بووە ئەو “عبداللە” یە پیسترین مونافیق بووە

جا ئەم عدنانە شت نەما بەسەحابە بەتایبت معاویە نەڵێت کەچی ئەوەی پێ بەهەشتیە.

بەڕێزان ئەمەی عەدنان ئیدیعای ئەکا لای شیعەیە و لەکتێبی “تفسیر القمي” بەرگی یەکەم لاپەڕە 302 هەیەو هەر وەها “تفسیر نورالثقلين بەرگی دووەم

و هەر وەها “تفسیر المیزان بەرگی 9
وەزیاتریش و ئەو بحار الانوارەش بێ بەش نیە لەبەرگی 28 هاتووە،

لەکتێبی “مغازی”ش بەرگی دووەم هاتووە،

ئەویش لەڕێگەی “واقدی” هاتووە ”

ئەم پیاوەش هەر هیچی لێ وەر نەگیراوە بچنە سەر کتێبی “سیر اعلام النبلاء” بەرگی 9 لاپەڕەی 457 وە 463 ”

457

بوخاری یەک حەرفی لێ وەرنەگرتووە…!!

مسلم ئەڵێ” متروک

نسائی ئەڵێ :جێی متمانە نیە،

ابو زرعە ئەڵێ خەڵکی حەدیسیان تەرک کردوە و هتد..

بەڕێزان من زۆر کورت نوسیم و ئیشم هەبوو بڕیاڕ بۆ ئێوە بوخاری خوڕافات و ئەهلی توراسین بەڵام ئەم ڕیوایەتانە مانای چین….؟!!


عەدنان لەیەک خولەک 2 حەدیس باسەکا!

عەدنان لەیەک خولەک 2 حەدیس باسەکا!

*** نوسينى: يوسف نجم الدين ***

════════════════════════

سبحان اللە، چیتر بەو عەدنانە مەڵێن قورئانی بوهتانە.

ئەزانن بۆ چونکە کاکی بەناو قورئانی لەیەک دەقە 2 حەدیس باس ئەکا لەم ڤیدیۆیەدا،،
https://youtu.be/4FSvHd6dYns،

حەدیسی یەکەم کە باسی ئەکات پیاوێک بەئیمام عەلی وتوە ال و بەیتم خۆشەوێ ئەویش پێی وتوە خۆت ئامادە بکە بۆ فەقیری و لەڕیوایەتێکێ تر خۆت ئامادە بکە بۆ بەڵا،

ئەم حەدیسەی یەکەمی کاک عەدنان هی شیعەکانە و لەکتێبی ئەوانە لەکتێبی “ميزان الحكمة”ی محمد الريشهري بەرگی یەکەم لاپەڕە 520 هەیە،

520

هەروها لەو “بحار الٲنوار”110 بەرگەی پێشتر بۆم باسکردوون شتی چۆنی تیایە بەرگی 64 و بەرگی 28 ئەوەی تیایە،

هەروها لەکتێبی “حیدر ابو معاش”
فضائل شيعة أهل البيت” هتد……
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ°°°°ـــــــــــــــــــــــــــــــ
حەدیسی دووەمیشی

ئەمیان باس “ابي جعفر الصادق” ئەکات

ئەویش بەهەهەما شێوە هی شیعەیە و
لەکتێبی ” اوراق من ذكریاتی ” هەروها ئەو “بحار الانوار” کەوتم لە بەرگی 31 ”
هەر وەها لەکتێبی ” کشف الغمه فی معرفه الائمه” دار الیبروت”
بەرگی دووەم وەلە لاپەڕەی 319″

319.jpg

هەر وەها دیسانەوە لە”بحار الٲنوارر” مؤسسة الوفاء” بەرگی 78 وەلالەپەڕی 159″هاتووە،

فەقیرە کێشەی لەگەڵ بوخاری هەیە..
هەرچەن من تەواو نەبووم بەڵام درێژەی پێنادەم بڕیار بۆ ئێوەبێ ….


ئايا پێغەمبەر پیاوێکی داوەتە بەر قامچی؟

پێغەمبەر پیاوێکی داوەتە بەر قامچی!

*** نوسينى: يوسف نجم الدين ***

════════════════════════

https://youtu.be/cJb16hZXrGc

بەڕێزان عەدنان ئیبراهیم و ڕەد کەرەوەی “صحيحين” ئەڵێ پیاوێک حەزی بەئیمامی غەزالی نەبووە باسی کردووە و زەمی کردووە ئەم پیاوە خەو ئەبینێ بەپێغەبەرەوە ئیمام ئەبو بەکرو و عومەریش لەتەنیشتیەوەن غەزالی ئەڵێ پێغەمبەری خوا ئەو پیاوە قسەم لەسەر ئەکا.!!

پێغەمبەریش ئەڵێ قامچیەکم بۆ بێنن ئەمر ئەکا لەو پیاوە بدەن، دواتر کە ئەو پیاوە هەڵ ئەسێت لەخەو شوێنەواری قامچیەکان دیارن و پیشانی خەڵکی ئەداو ئەگری،
ـــــــــــــــــــــــ
بەڕێزان ئەم چیرۆکە لەکتێبی “المحجة البيضاء” بەرگی 1 لاپەڕە 19 هاتووە

19

خاوەنی ئەم کتێبەش شیعەیە، “المولى محسن الفيض الكاشاني”

بەڕێزان لەو کتێبەشەوە ئاماژە ئەکات بۆ “طبقات الشافعي” ئیمام “عبد الوهاب بن تقي الدين السبكي”

ئەلەوێش هەیە لە “طبقةي” 4 “ذكر بقايا من ترجمته ، رضي اللَّه عنه”

بەڕێزان ئەویش هیچ سەنەدێکی نیەو وەک عەدنان ئەڵێ لە “ابو بكر الشاشي” نەقڵ کراوە،

بەڕێزان ئەم پیاوەش وەک لە “سیر اعلام النبلاء” بەرگی 19 لاپەڕەی 394

394

ئەڵێ لە ساڵی 507 کۆچی دوای کردووە،ئەم پیاوە لەعێراقیش بووە لەبەغداد،

ئێ بەڕێزان وەک وتمان ئەو کتێبەی ئەمەی نەقڵ کردووە کێ بوو بزانین کەی ژیاوە،

“عبد الوهاب بن تقي الدين السبكي”

ئەم لەقاهیرە لەدایک بووە لە 727 هجری و دواتریش چۆتە دیمەشق هەتا مردووە،

بەڕێزان ژیانی ئەم دوو کەسە دوو سەدە لێک دوورە وڵاتەکانیشیان چیرۆکیکی ئاوهاش کاک عەدنان و بەناو قورئانیەکان بەئێمە ئەڵێن بوخاری پڕی خواڕافیاتەو ئەهلی توراسن بەڵام تێناگەم چۆن ئەمانە قبوڵەکەن بەهەر حاڵ درێژی ناکەمەوە ئێوەو بڕیار….


نوع التعليق المطلوب

Disqus إدخال إسم المستخدم