السبت، 17 سبتمبر 2016

پرسیاره‌ بێ وه‌ڵامه‌کان 46: سلمة بن قیس الاشجعی کێیه‌ ؟

پرسیاره‌ بێ وه‌ڵامه‌کان 46:
سلمة بن قیس الاشجعی کێیه‌ ؟

*** نوسينى: سه‌ردار كه‌ريم ***

════════════════════════

به‌ڕێزان دژه‌ ئیسلامه‌کان ده‌ڵێن ئاینی ئیسلام هاتووه‌ و کوردی له‌ناو بردووه‌ . به‌ڵگه‌شیان بۆ ئه‌و باسه‌ کتێبی البدایة و النهایة 150/ 7 که‌ ده‌ڵێت : عومه‌ری کوڕی خطاب صحابی سلمة بن قیس الاشجعیی ناردووه‌ کوردی ئیباده‌ کردووه‌ . و سه‌یری وێنه‌ی پۆسته‌که‌ بکه‌ن هه‌واڵه‌که‌ی تێدایه‌ وه‌ك خۆی که‌ نوسراوه‌ . و به‌ خه‌تی سور هه‌واڵه‌که‌مان ده‌ست نیشان کردوه‌ بۆتان . پرسیاره‌کانیشمان ئه‌مانه‌یه‌ .

46

هه‌واڵه‌که‌ ده‌ڵێت ( سریة ) یه‌کی ناردووه‌ . ئایا سریه‌یه‌ك چه‌ند که‌سه‌ ؟ له‌ ئێستادا سریه‌یه‌ك پێك هاتووه‌ له‌ 3 بۆ 5 به‌ش وه‌ ژماره‌یان له‌ نێوان 60 بۆ 190 که‌سه‌ و نه‌قیبێك که‌ 3 ئه‌ستێره‌ی هه‌یه‌ ده‌یان بات به‌ڕێوه‌ ئه‌ی 1400 ساڵ له‌مه‌و پێش سریه‌یه‌ك چه‌ند که‌س بوون ؟

 

ئه‌م سریه‌یه‌ له‌ کوێ شه‌ڕیان کرد و له‌ چی ناوچه‌یه‌کی کوردوستان بون ؟ چه‌ند که‌سیان کوشت ؟ ئایا سریه‌یه‌ك ده‌توانێت هه‌موو کوردوستان بگرێت و بیکوژێت ؟

داوا له‌ براده‌رانی کۆپی و په‌یست ده‌که‌م وه‌ڵامی ئه‌و 3 پرسیاره‌مان بده‌نه‌وه‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ . نه‌ك به‌ قسه‌ی زل و هات و هوش !! ئاگاداربه‌ قسه‌ی گیرفان وه‌ڵام نادرێته‌وه‌ . پرسیاره‌کان دو باره‌ ده‌که‌مه‌وه‌

 

سریه‌یه‌ك له‌ سوپای ئیسلامیدا چه‌ند که‌س بوون ؟ ئه‌و سریه‌یه‌ی سلمة ی بن قیس الاشجعي له‌ کوێ شه‌ڕیان کرد ؟ وه‌ چه‌ند که‌سیان کوشت ؟

 

ئه‌مه‌ش سه‌رجاوه‌ی هه‌واڵی وێنه‌که‌یه‌ له‌ کتێبی البدایة و النهایة به‌شی 150\ 7

 

http://ift.tt/2cEK3NP


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

نوع التعليق المطلوب

Disqus إدخال إسم المستخدم