السبت، 8 أكتوبر 2016

ئایا “مجاهد” ڕێگەی بەحەدیس قرتاندن داوە؟

ئایا “مجاهد” ڕێگەی بەحەدیس قرتاندن داوە؟

*** نوسينى: يوسف نجم الدين ***

════════════════════════

عەدنانی بەناو قورئانی،
https://youtu.be/FWyh9awAmEs

لێرەدا ئەڵێ:حەدیس قرتاندن خیانەێکی عیلمیەو
“مجاهدی کوڕی جبر” ڕێگەی پێداوە وتویەتی چەنێکت ویست لەحەدیس بیقرتێنە بەڵام هیچ زیاد مەکە……!!!!

عەدنان خۆی ئەڵێ “مجاهدی کوڕی جبر” تابیعەیەکی گەورەیە وە ئەڵێ لەکتێبی “شرح علل الترمذي لابن رجب” هاتووە کەوای وتووە، عدنان خۆی ئەڵێ بخوێخننەوە،

.بزانین عەدنان خیانەتی عیلمی ئەکا یان “مجاهدی کوڕی جبر”

بچین بۆ ئەوکتێبەی عەدنان ئەیڵێت و ئێمه لاپەڕەو وێنەکەش دانەین “شرح علل الترمذي لابن رجب” بەرگی 2 لاپەڕە 146,نووسراوە

146

ئینجا سەیری خیانەتی عەدنان بکەن باشە ئەم نووسینە لەناوەڕاستی لاپەڕەیەک پێش وپاشی چیە بگەڕێنەوە بۆ لاپەڕە 145″

145

سەر باسەکە نووسراوە “فصل الروایة بالمعنی”
واتە: گێڕانەوەی ڕیوایەتێک بەپێی واتا،

ئەمیش بابەتێکی فراونە وەک نوسراویشە گێڕانەوەیەک کە مانای حەدیسەکە نەگۆڕێ،

واتە:نەقڵکردنی هەمان قسەو مەبەست بەڵام بەشێوازێکی کورت کەمانا ببخەشێ

نووسراوە” انقص من الحديث إن شئت ولا تزد فيه”..!!!

هەروەها ئەو ڵاپەڕەیە وەک ئەیبنن تەنها قسەی “مجاهدی کوڕی جبر” نیە بەڵکو وەک وتم باسەکە ئەو باسەیەو قسەیەکی “سفیان الثوري” و هی تریش دانراوە،
نووسراوە سفیان ئەڵێ ئەگەر شتێکم پێ وتن بەڕاستم مەخەنەوە بەڵکو ماناکەی وایە،

بۆ نموونە: ئەڵێی ڕۆشتم بۆ هەولێر
کاتێ سفیان ئەی گێڕێتەوە ئەڵێ فڵان وتی”
“چوم بۆهەولێر”
چون و ڕۆشتن یەک مانای هەیە بەڵام دەقەکان جیاوازن”

نوسراویشە محمدی کوڕی سیرین ئەڵێ 10 لەفزم گوێ لێبووە بەڵام یەک مانای هەبووە..!!!

پاشان بڕۆین بۆ یەک لاپەڕەی دواتریش واتە لاپەڕەی 147″

147

نووسراوە ترمزی مەبەستی لەم بابەتە ئەوەیە گێڕانەوەوەیەک مەعنا نەگۆڕێ وە ئەشڵێ “انە حافظ ثقة يعتبر بحدیثه”

ئایا عەدنان لاپەڕەیەک پێش و پاشی ئەوەی نەدیووە؟ خیانەت نیە لاباسەکەدا؟ ئەی چۆن و بۆچی کاکی بەناو قورئانی باوەڕی بەمانەهەیە؟!

بەڕێزان ئەم قسەیەش ئەوەنیە تەئویل کردن بێ باسێکە شەرمی لەکەس نیەو لەچەند جێیە تر ئاوا باس کراوە،

لە “مرقاة المفاتيح شرح مشكاة المصابيح” بەرگی 1 لاپەڕەی 443،

هەروەها لە “فتح المغيث بشرح ألفية الحديث” بەرگی 3 لاپەڕەی 151 ”

نووسراویشە لەژێر ناونیشانی” جواز اختصار الحديـــــث”

هەروها لە” جامع الأصول في أحاديث الرسول” بەرگی 1 لاپەڕەی 101″

ئەوەی بینیبێتی و خوێندبێتیەوە ئەزانێ چیەو چ باسە و ڕوونیــــــشە کێ خیانەتی عیلمی کرد…
بڕیاریش بۆ ئێوە…..


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

نوع التعليق المطلوب

Disqus إدخال إسم المستخدم