السبت، 8 أكتوبر 2016

“اسم الله الأعظم” چیە لای عەدنان و شیعە؟

“اسم الله الأعظم” چیە لای عەدنان و شیعە؟

*** نوسينى: يوسف نجم الدين ***

════════════════════════

https://youtu.be/_s7xoxV7E8s
بەڕێزان ئەم عەدنانە بەناو فقیرە بەناو قورئانیە حەدیسی بوخاری پێ قبوڵ نیە کەبەو هەموو فلتەرە هاتووە، بەڵام فەقیرە ئەوەی لەگەڵ عەقڵی بگونجێ قبوڵیەتی،

جالێرە دیارە ئەو حەدیسەی قبوڵە{ اسم الله الاعظم الذي اذا دعي به اجاب}

واتە:ناوە گەورەکەی خوا ئەگەر داوای پێ بکەی جواب ئەداتەوە “بەو ناوەوە بپاڕێینەوە،

جا لێرە کاک عەدنانی بەناو قورئانی پێچەوانەی قورئانیش واتای ئەکاو هەمان واتای کەشیعە بۆی ئەکەن،

ئەڵێ ئەو ناوەگەورەیە “محمد” ە واتە پێغەمبەر،

ئەکرێ ناوی پێغەمبەر ناوی خوابێ؟ ئایا پێچەوانەی چەندەها ئایەت و حەدیسی تر نین ئێمە بڵێین یا محمد و هتد…. ئایا شرک نیە ..؟!

بەڕێزان ئەمەش قسەی گیرفانی شیعەیە ئەێڵێتەوە
ئەمەش کاکی شیعەیە ئەڵێ اعتقادمان وایە،
https://youtu.be/VCVaLRuqaAA

وە بە محمدی مەهدیش هەر وائەڵێن
https://youtu.be/8ksg-iiTr7Y

هەروەها لە کتێبی سۆفیش شتێکی وا هەیە،

لە “معجم اصطلاحات الصوفية” لاپەڕەی 82

82

وەلەتفسیری “ابن عربی” بەرگی دووەم لاپەڕەی467″
شتێکی لەو جۆرە هەیە و سیفاتی خواو پێغەمبەر تێکەڵکردن،

بەڕێــــــــزان
داواکردن بەو جۆرە پێچەوانەی قورئان نیە؟
ئایا عەدنان لەکوێ ئەمەی هێناوە لەکاتێکا بوخاریشی پێ قبوڵ نیە ئەمە لەچ قاڵبێک؟!!
ئایا ئەم حەدیسە بۆ ڕەد ناکاتەوە؟!! هتد…

وەک هەمیشە بڕیاڕ بۆ ئێــــــوە…


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

نوع التعليق المطلوب

Disqus إدخال إسم المستخدم