ئایا ئیمام ئەحمەد لەعنەتی لەیەزید کردووە؟
*** نوسينى: يوسف نجم الدين ***
════════════════════════
بەڕێزان عەدنان ئیبراهیم لێرەدا
https://youtu.be/-V-smJuOIoU
ئەڵێ پرسیارکرا لەئیمام ئەحمەد ئایا لەعنەت لەیەزید ئەکەیت وتی چۆن لەعنەت لەکەسێ ناکەم خودا لەعنەتی لێکردووەو ئەم ئایەتەی خوێندەوە ئیمام ئەحمەد {فَهَلْ عَسَيْتُمْ إِن تَوَلَّيْتُمْ أَن تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ وَتُقَطِّعُوا أَرْحَامَكُمْ} ،
عەدنان تەئکیدیش ئەکاتەوە ئاڵێ ڕیوایەتەکە سەحیحە و امام احمد واي وتووه…
بەڕێزان جارێ بائەوەتان پێ بڵێم ئەوە ئایەتی 22 سورەتی “محمد”ە وە “کەمال حەیدەری”شیعەش
لەسەر هەمان ئایەت دەقاو دەق ئەم قسەو گومانەی کردووە و ئەمەش لینکی وتارەکەیەتی،
https://youtu.be/tcFITq75NJE
عەدنان و کەمەل حەیدەری شیعەش دەقاو دەقی یەکە قسەکەیان تەنها کەمال حەدیدەری تەفسیری” روح المعانی” بەدەسەوەیەو ئەڵێ ئیبن تەیمەیش خۆی بانگەشەی ئەوەکا خۆی بەشوێنکەوتەی ئیمام ئەحمەد ئەزانێ،
بەڕێزان ئەو لەعنەت لەیەزید و چیرۆکە لەتفسیری “روح المعانی” بەرگی 26 لاپەڕە 72 سورەتی محمد ئایەتی 22″ هاتووە،
هەروەها لە” الإشاعة لأشراط الساعة” لاپەڕە 67″
هەروەها لە”تەفسیری بحر المحیط” بەرگی یەکەم لاپەڕەی 636″سورەتی بەقەرە ئایەتی 158 بۆ 167
وەهەروها لە “الرد على المتعصب العنيد المانع من ذم يزيد”
لاپەڕەی 41″
بەڕێزان هەر ئەلەو لاپەڕەیە لەپەراوێزەکەی نووسراوە ئەم ڕیوایەتە “منـــــــــــقطعة”
وە کەمال حەیدەری وتی ئیبن تەیمەخۆی بەشوێنکەوتەی ئیمام ئەحمەد ئەزانێ،
بەڕێزان هەر لەو پەراوێزەی لاپەڕە 41 ئاماژەم پێدا،
ئەڵێ ئیبن تەیمیە لە” منهاج السنة” بەرگی 4 لاپەڕە 573 ئەڵێ “منـــــــــــقطعة”
کەواتە ئەو ڕیوایەتەی عەدنان ئیدیعای ڕاستی کرد ڕاست نیە و وتارەکەی کەمال حەیدەریش شاهیدە ئەم گومانە هی کوێیەو فیدیۆکانیش سەیرکەن لەچەناڵی شیعەدانراوە!! دەریشکەوت ئیبن تەیمیە هەر بەڕاستیشی دانەناوەو کاکی بەناو قورئانیش ئاشکرایە بۆ ئەمەی پێ قبوڵەو بەڕاستی ئەزانێ لەکاتێکا فەرموون سەنەدەکەش “ابا بكر محمد بن عباس”ی تیایە پێمان بڵێن ئەم کەسە کێیە لای زانایان جرح و تعدیل ،
بەڕێزان من لێرە درێژەی پێ نادەم و دێمە کۆتایی بڕیار بۆ ئێوە وەک هەمیشە…….
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق