معاویە ژنی موسوڵمانی فرۆشت؟
*** نوسينى: يوسف نجم الدين ***
════════════════════════
بەڕێزان خۆتان وێنەکە ئەبینن ئەڵێ معاویە ژنی موسوڵمانی بەدیل گرتوووەو فرۆشتوەو یەکەم جاربووەە لەئیسلامدا….
بەڵگەشی ئەڵێ؛مجتمع يثرب’ خليل عبدالكريم” لاپەڕەی 63
بەڕێزان ئەو لاپەڕەیەی 63 بەهیچ جۆرێ ناڵێ معاویە وای کردووە، بەڵکو ئەڵێ “بسر بن ارطٲة”بووە
بەبێ هیچ سەنەدێکیش هێناویەتی…..!!!
ئەم کۆپی پەیستانە نازانن جوانیش شتەکان دانەن،
بەڕێزان نووسەرەکەی “خليل عبدالكريم”ە لە
ساڵی 1930 لەدایک بووەو لە2007 کۆچی دوایی کردەوە هەر لەمیسڕ،
وە “بسر بن ارطٲة” سەحابییە هیچ حیساب نەکەین 10 سەدە نێوانیانە…!!
بەڵام “بسر بن ارطٲة” ئەمیری معاویەبووەو مەسەلەکە لێرەیەو ئەمەش گومانێکی پوچی شیعەیە و عەدنان ئیبراهیمە چونکە دوژمنی معاویەن،
ئینجا هەر لەلاپەڕەی 63 نووسراوە ئەم قسەیە لەکتێبی “أسد الغابة” بەرگی 2 لاپەڕەی 415 وەرگیراوە بەڕێزان شتی وابوونی هەر نیـــــــەو ئەو باسەش نیــــــە،
بەڵام ئێمە خۆمان چاک ئەزانین چۆنە و چی هەیە لەبەرگی 1 لاپەڕە 213 ، ئەوەی تیایە کە ئەڵێ
“بسر بن ارطٲة” دوومناڵی عبیداللە ی کوڕی عەبباسی سەر بڕیووە،
ئەمەش یەکێکی ترە لەگومانە پوچەکانی “عەدنان ئیبراهیم ”
ئەویش ڕێک هەمان قسە ئەکا و ئەڵێ خەڵکی کردووە بەکۆیلەو مناڵی سەربڕیووە،
بەڵام ئەمیش بەهیــــــچ جۆرێک ڕاست نیەو دورە لەڕاستی پێشتریش وەڵاممان داوەتەوە ئەمیش لینکی:
http://wp.me/p7bnV1-l1
ئەم کۆپی پەیستانە نازانن جوانیش کۆپی بکەن هەرچی ڕیوایات و حەدیس هەیە بەدرۆی ئەزانن بەڵام ئەم ڕیوایاتانە ئەهێنن ؟!!ِ!
وەک هەمیشە بڕیار بۆئێـــــــــوە،
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق