آل محـــــــمد چیـــــــــــــە؟
*** نوسينى: يوسف نجم الدين ***
════════════════════════
بەڕێزان عەدنانی بەناو قورئانی لێرەدا،
https://youtu.be/i-rCtvPJBO4
کاتێ ئەم ئایەتە ئەخوێنێتەوە
{إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَىٰ آدَمَ وَنُوحًا وَآلَ إِبْرَاهِيمَ وَآلَ عِمْرَانَ عَلَى الْعَالَمِينَ}
لەدوای ئەوەی ئەگاتە {وَآلَ عِمْرَانَ} ئەڵێ منیش پێتان ئەڵێم {وآل محمد} واتە ئایەتێک زیادئەکات ……..
ئەمەی لەکوێ هێناوە عەدنان …….؟!!
هەمان قسەی “مرتضی القزويني” کە ئیمامێکی شیعەیە و ئەمەش وتارەکەیەتی،
https://youtu.be/x3Twpxul0AU
ئەڵێ ئەو ئایەتە خۆی ئاوها دابەزیووەو تەحریف کراوە..
ئەم قسەش لەکتێبی شیعەدا بونی هەیەو ئەو وشە بۆخۆیان زیاد ئەکەن و پێیان وایە ئاوها دابەزیووە،
لەکتێبی”دکتۆر محمد حسین “التفسیر والمفسرون” بەرگی 3 لاپەڕەی 223 هاتووە،
هەروەها لە”النص الديني في الإسلام من التفسير إلى التلقي”
لاپەڕەی 133 هاتووە،
لەپەراوێزەکەش ئەڵێ لە”بحار الانوار” بەرگی 34 لاپەڕە 225 هەیە،
کاکی بەناو قورئانی وەک تەفسیریش نایڵێ،
ڕونیشمان کردەوە سەرچاوەکەی کوێیەو ئەم برادەرە بۆ ئەمانە ئەڵێ و ئەیان هێنێ و چۆن ئیمانی پێیە؟!!
وەک هەمیشە بڕیار بۆ ئێــــــــوە….
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق