پێغەمبەر پیاوێکی داوەتە بەر قامچی!
*** نوسينى: يوسف نجم الدين ***
════════════════════════
بەڕێزان عەدنان ئیبراهیم و ڕەد کەرەوەی “صحيحين” ئەڵێ پیاوێک حەزی بەئیمامی غەزالی نەبووە باسی کردووە و زەمی کردووە ئەم پیاوە خەو ئەبینێ بەپێغەبەرەوە ئیمام ئەبو بەکرو و عومەریش لەتەنیشتیەوەن غەزالی ئەڵێ پێغەمبەری خوا ئەو پیاوە قسەم لەسەر ئەکا.!!
پێغەمبەریش ئەڵێ قامچیەکم بۆ بێنن ئەمر ئەکا لەو پیاوە بدەن، دواتر کە ئەو پیاوە هەڵ ئەسێت لەخەو شوێنەواری قامچیەکان دیارن و پیشانی خەڵکی ئەداو ئەگری،
ـــــــــــــــــــــــ
بەڕێزان ئەم چیرۆکە لەکتێبی “المحجة البيضاء” بەرگی 1 لاپەڕە 19 هاتووە
خاوەنی ئەم کتێبەش شیعەیە، “المولى محسن الفيض الكاشاني”
بەڕێزان لەو کتێبەشەوە ئاماژە ئەکات بۆ “طبقات الشافعي” ئیمام “عبد الوهاب بن تقي الدين السبكي”
ئەلەوێش هەیە لە “طبقةي” 4 “ذكر بقايا من ترجمته ، رضي اللَّه عنه”
بەڕێزان ئەویش هیچ سەنەدێکی نیەو وەک عەدنان ئەڵێ لە “ابو بكر الشاشي” نەقڵ کراوە،
بەڕێزان ئەم پیاوەش وەک لە “سیر اعلام النبلاء” بەرگی 19 لاپەڕەی 394
ئەڵێ لە ساڵی 507 کۆچی دوای کردووە،ئەم پیاوە لەعێراقیش بووە لەبەغداد،
ئێ بەڕێزان وەک وتمان ئەو کتێبەی ئەمەی نەقڵ کردووە کێ بوو بزانین کەی ژیاوە،
“عبد الوهاب بن تقي الدين السبكي”
ئەم لەقاهیرە لەدایک بووە لە 727 هجری و دواتریش چۆتە دیمەشق هەتا مردووە،
بەڕێزان ژیانی ئەم دوو کەسە دوو سەدە لێک دوورە وڵاتەکانیشیان چیرۆکیکی ئاوهاش کاک عەدنان و بەناو قورئانیەکان بەئێمە ئەڵێن بوخاری پڕی خواڕافیاتەو ئەهلی توراسن بەڵام تێناگەم چۆن ئەمانە قبوڵەکەن بەهەر حاڵ درێژی ناکەمەوە ئێوەو بڕیار….
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق