ئیمام عومەر پێچەوانە میراث حەل ئەکا؟!!
*** نوسينى: يوسف نجم الدين ***
════════════════════════
بەڕێزان عەدنان ئیبراهیم ئەڵێ لای مالکیەکان واتە ئەوانەی شوێنەکەوتەی ئیمام مالکن چۆن لێرە ئەڵێین شافیعی ،
ئەڵێ ئەوان چۆن بڵێین ڕیفۆرمی میراتیان کردووە و وای ئەبینن پیاو و ئافرەت وەک یەکە و بەڵگەشیان ئەوەیە “حبیبة بنت زريق” دورمان ساز بووە و پیاوەکەی تیجارەتی پێوە کردووە کاتێ پیاوەکەی ئەمرێ کێشە دروست ئەبێ لەسەر دابەشکردنی ماڵەکە و ئەم کێشە ئەبەنە لای ئیمام عومەر ئەویش حوکمی خوا ڕەئەگرێ و پێچەوانەی ئیشەکا و نیوەی ماڵەکە ئەدا بە ئافرەتەکەو دواتر لەنیوەکەی تریشی ئینجا وەک میراتگرێک….
بەڕێزان ئەوە قسەی عەدنانە لەدەقەی 4 و 30 چرکەوە سەیری بکەن،
بەڕێزان ئەم عەدنانە خەڵک بەچی ئەزانێ ئێمە توتی تۆ نین وەک بێژەرەکە هەر بڵێین یا ســــــــــــلام…
ئەم عەدنانیانە بەئێمە ئەڵێن گوێتان لەعەدنان نەگرتووە نەخێر ئێوەن خەوتوون چونکە هەر عەدنان لەبەرنامەی “صحوة” بانگەشەی ئەوەی ئەکرد ئیمام عومەر زۆۆۆۆر توڕە بووە ئیجتیهادەکانی بەدین بزانرێ.
باشە عەدنان گریمان ئیمام عومەر وای کردە ئەی تۆ نەت وت نابێ بەدین بزانرێ خۆتیش گوێ بۆخۆت ناگری؟!!
ئەمەش لینکی عەدنان لەهەمان بەرنامەی “صحوة”
https://youtu.be/n3lnXUsPVWg
دواتر بەڕێزان ئەو چیرۆکە داواکارم یەک بەناو قورئانی سەرچاوەکەیم بداتێ و سەنەدێکی هەبێ فەرموون ئەوە من چاوەڕێم…
خاڵێکی تر عەدنان یاری لەعەقڵی کێ ئەکەی بەپێی هەمان قسەی خۆت ئەو ئافرەتە هاوبەشی ماڵەکەیە لەگەڵ پیاوەکەی ئێ چۆن نیوە نابا پێش دابەش کردنی ماڵەکە ئەوە حەقی خۆیەتی؟
دواتریش وەک میراتگرێک بەش ئەبا…!!!!
بەڕێزان ئەمەش فیقهی مالکی “الفقه المالكي الميسر” تەئلیفی “وهبة الزحيلي” بەرگی دووەم
لاپەڕەی 352 بۆ 353 باسی “نصف” ئەکا ئەوە من وێنەی لاپەڕەکەم داناوە بەهیچ جۆرێ جیاوازیەکی نیە لەگەڵ حوکمی خواو کتێبەکانی تریش ،
هەروها لە لاپەڕەی 361 هەمان کتێب هەر وەک کتێبە ئاساییەکانی تر 4/1 و 8/1 باسکراوە بۆ “زوجة”
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق