تانەدانی ئیمام عومەر لەکوڕەکەی!!
*** نوسينى: يوسف نجم الدين ***
════════════════════════
بەڕێزان عەدنانی بەناو قورئانی لێرە ئەڵێ: ئیمام عومەر وتویەتی خۆزگە ئەبوو عوبەیدە لەژیان بوایە ئەم کردە خەلیفە پێاوێکیش وتی ئەمیر ئەی کوڕەکەی خۆت “عبداللە” ئیمام عومەریش لەوەڵامدا بەکابرا ئەڵێ پیاوێک بکەمە خەلیفە کەنازانێ ژنەکەی بەباشی تەڵاق بدا..!!
عەدنان ئاماژە ئەکا بۆ کتێبی: “انساب الاشراف”
بەڵێ بەڕێزان لەو کتێبە بەرگی 11 لاپەڕە 70″
بەڕێزان ئەگەر سەیری سەنەدەکە بکەین “ابراهیم” ئەی گێڕێتەوە ئەم چیرۆکە…
ئیمام عومەر لە 23 هیجری شەهید کراو لەکتێبی “سير أعلام النبلاء ” هاتووە “سير الخلفاء الراشدين” لاپەڕەی 71، وێنەکە ئەبینن..
وە ئەم ئیبراهیمە بەهیچ جۆرێک نەک ئیمام عومەری نەدیووە لەسەحابەشەوە شتی نەقڵ نەکردووە جگە لەدایکە عائشە ئەوانی تری هەر نەدیووە ئەویش ڕیواتەتی لێوە نیە چونکە مناڵ بووە ئیبراهیم،
لەکتێبی “سير أعلام النبلاء ” بەرگی 4 لاپەڕەی 520 بۆ 521″
هەر وەها لەهەمان کتێب لاپەڕە 527 ” ئەڵێ 96 هیجری ئەم ئیبراهیمە مردووە 58ساڵ یان 49 ساڵ ژیاوە، وێنەکە شاهیدە وەک هەمیشە…
با ئێمە بڵێین 58 ساڵ ژیاوە کەواتە لە 38 هیجری لەدایک بووە،
ئیمام عومەری لە 23 هیجری مردووە ئەم لە 38 لەدایک بووە، ئەگەر لە 5 ساڵیش ڕیوایەتی کردبێ 20 ساڵ نێوانیانە…!!!!!!!!!!
کێشەی عەدنان لەگەڵ معاویەو ئیمام عومەر ئەزانین سەرچاوەکەی کوێیە، بۆچی ئەم ڕیواتانە ئەکرێنە بەڵگەو باسی ئەکا ..؟!!!!
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق