الثلاثاء، 20 سبتمبر 2016

تێکەڵاوی کچ و کوڕ بەبەڵگەوە!

تێکەڵاوی کچ و کوڕ بەبەڵگەوە!

*** نوسينى: يوسف نجم الدين ***

════════════════════════

https://youtu.be/bex25oSK1sw

عەدنانی بەناو قورئانی بەردەوامه لەگەڵتان لێرە ئەڵێ دروستە تێکەڵاوی و بەڵگەشی ئەڵێ لەغەزوەی حونەین ام سلیم دەرچوەو پێغەمەر وتی ئەوە چیە پێت وتی ئەوە خەنجەرە..
بێژەرەکە لێی پەرسێ تێکەڵی پیاو بوو کوشتاریشی کرد عەدنان تەکیدی ئەکاتەوە حەرب یادکتۆر حەرب..

لێرەوە جوان لەگەڵم بن…….

یەکەم: کاکی بەناو قورئانی تۆ باوەڕت بەغەزو نیە پاشان بوخاری و موسلیمیش خێرە لێرە ئەڵێی غەزوە و ئەڵێی لە سەحیح مسلم هەر لەدەستپێکەوە دوو دژ بەیەکی…!!!

دووەم: کەوترا جەنگ بابەتەکە ئەچێتە قاڵبێکی تر بۆنموونە دروست نیە پیاو لەئافرەت بڕوانێ بەڵام کاتێ دکتۆرە بۆی دروستە،
لەئێوە ئەپرسم ئەگەر واش کرابێ کەوانیە!! ئەکرێ کاتی جەنگ بکرێ بەبەڵگە بۆ کاتی ئاسایی و بڵێی تێکەڵ بون دروستە؟!!!

سیەم: ئەسڵەن “ام سلیم” بەهیچ جۆرێ نەچۆتە ناو جەنگ و وەک عەدنان ئەڵێ ئەوە مێژوو ئەوەش حەدیسەکە بەژمارە “1809 ” مسلم ،
مێژوش ئەوە کتێبی “فقه السيرة” ی دکتۆر محمد سعید بوطي” لاپەڕە 286″

یەکەم “ام سلیم” لەگەڵ پیاوەکەی خۆی بووە “ٱبي طلحة” دووەم کاتێ پێغەمبەر ئەفەرمێ ئەوە چیە ؟ ئەڵێ گەر کەسێك لەموشریکین نزیکم کەوتەوە سکی ئەدڕم پێی،، ئەم قسە نەک مانای ئەوە نادا لەناو شەڕبێ بەڵکو پێچەوانەی ئەوە ئەدا بەدەستەوە.!!

چوارەم: ئەگەر تێەکەڵاوی دروستبێ لەڕۆژی جومعە باشر نەبوو بۆ تێکەڵاو نەبوو…؟!!!

پێنجەم: لە خێزانەکانی پێغەمبەر سەحابە پرسیار لەپشت پەردەوەبکەن و خوایەک بفەرمێ پێتان مەدەنە ئەرزدا تا دەنگی خشڵ و هتد … دەرکەوێ

ئەمرۆ لەگەڵ ڕێزم بۆخوشکان پێ ناکوتن خاڵ ئەکوتن دەرکەوتنیش بووە بەمکیاج ئەنواع تەجمیلات و هتد…..

کاکی دڵسۆزی بەناو قورئانی ئەگەر دروستیش بێ ئاوها پێچەوانە نابێ حوکمەکەی ….؟!!

زۆر ماوە چونکە لێرە بەڵگەی ئایات و حەدیسم نەهێناو درێژم نەکردەوە،بەڵام ڕونبێ لاتان تەنانەت شوێنێکی وەک مەککە کە تێکەڵاوە ناکرێ بەبەڵگەو بڵێی دروستە، پاشان زانیشمان ئەوانەی ئەو ئەێڵێ چۆنە و بڕیار بۆئێـــــوە …….

 


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

نوع التعليق المطلوب

Disqus إدخال إسم المستخدم