الأربعاء، 21 سبتمبر 2016

ئايا له‌ صه‌حيحى بوخارى دا كه‌سى نه‌ناسراو هه‌يه‌؟

ئايا له‌ صه‌حيحى بوخارى دا كه‌سى نه‌ناسراو هه‌يه‌؟

*** نوسينى: يوسف نجم الدين ***

════════════════════════

لەگەڵ ڕێزم مناڵێک مووی لێنەهاتووە ئەیەوێ گاڵتە بەبوخاری بکاو ڕەخنە بگرێ جارێ تەحەدای ئەوە ئەکەم بزانی بوخاری بخوێنیتەوەو چ جای تێگەشتن دواتر گومانێکی کۆنەو تەحەدای ئەوەش ئەکەم بڵێ خۆم خوێندومەتەوەو هێناومە….

ئەڵێ ئەو سەنەدەی دانراوە لەدوای “عن حصین نووسراوە عن فـــــلان ….

پێمان بڵێن فلان کێیە…؟!!

بەڕێزان ئەوە بوخاری نیە ڕابوێرێ ئەوە ئەو گروپی بەناو قورئانیەیە ڕائەبوێرن ئەینا ئەو ڕاویە لای ئەهلی عیلم مەشهورە کێیەو بوخاریش چاک ئەزانێ بەو هەمو و فلتەرەی دای ناوە چون حەدس ئەهێنێ،

ئەو ڕاویە تەنانەت گریمان کەسێکی نادیارو زەعیفیش بێ هیچ کێشەیە ڕونادات چونکە هەر لەسەحیح بوخاری هەمان حەدیس لە دوو ڕێگەی ترەوە هاتووە بەمەوە سێ ڕێگە ئەمە بەهێز کردنی بوخاری و ئەو حەدیسەشە بەڕێزان نەک ئەوەی ئەوان حاڵی بوونە، بەژمارەی 3081″ وە 6259″ وە 3989″ وە 2494″ هەمان حەدیس لەبوخاری هەیەو لەڕێگەی” سعد بن عبيدة ”

هەروها بەڕێزان ئەم حەدیسە کەئەو بەڕێزە دای ناوە تەنها سەنەدەکەی هێناوە بزانین حەڕدیسەکە چیە؟ باسی پاداشتی نوێژو ڕۆژو هتد.. نیە و باسی مێژوەو پێش ئەوەی ڕەخنە بگری لەبوخاری فەرموو مێژومان بۆ بەدرۆ بخەوە….؟!!

ئەو باسەش مەعروفە لەمێژو نامەکەی “حاطب بن ٲبي بلتعة”بوو بۆ موشریکین،
لەکتێبی “فقە السیرة” ی محمد سعید البوطي” لاپەڕە 263،

ڕودواێک نیە نکۆڵێ بکرێ وە ئیبن تەیمەیەش لە “شرح العقيدة الواسطية” بەرگی 2 لاپەڕەی 289 باسیکردووە،

زاناکان ئێمەش لەو دیو ئەوەوە دێنەوە ئەوان چاک ئەزانن چۆن هاتووە،
بۆنموونە لەکتێبی “تحفة الأشراف بمعرفة الأطراف” بەرگی 7 وەلاپەڕە 68 هاتووە،
14333616_337152833299434_7425113539527050110_n

هەروەها لە “العلل الواردة في الأحاديث النبوية” بەرگی 2 لاپەڕەی 242،،

نامەوێ درێژەی پێ بدەم بەڵام تەحەدای کۆتای ئەگەر بوخاری هێنایەتی و عن فلان نادیارە لێت ئەی خۆ لەچوار جێگەی تر لەبوخاری هەیە ئەی خۆ لەموسلیم هەیە بەژمارە”2494″ ئەی خۆ لە سنن ترمذي هەیە بەژمارە 2650″ ئەی خۆ مسند امام احمد هەیە بەژمارە 1089′ هتد….


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

نوع التعليق المطلوب

Disqus إدخال إسم المستخدم